سەرنووچە:

هەرێم.. قەدەغەیا هاتن و چوونا تەمامی هاتە ڕاگەهاندن

فۆتۆ: 
2020-06-01

1726 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتا ناڤخۆیا حکومەتا هەرێما کوردستانێ ڕاگەهاند، ژ دەمژمێر ٦ێ ئێڤاریا ڕۆژا ١ێ٦ هەیا کو ٦ێ٦ێ٢٠٢٠ێ قەدەغەیا هاتن و چوونا تەمام د ناڤبەرا هەموو پارێزگەهێن هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەیێن سەربەخۆیێن ڕاپەڕین و گەرمیان و یەکەیێن کارگێڕی و باژاڕ و باژاڕۆکێن وان دا هاتە ڕاگەهاندن.

دەقێ بەیاننامەیا وەزارەتا ناڤخۆ:

یەکەم: راگرتنی ھاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لەنێوان گشت پارێزگانی  ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە ٣١-٠٥-٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی شەو تاوەکو کاژێر ١٢ی شەوی ٠٦-٠٦-٢٠٢٠ . ھەر کەسێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠٢٠ سزا دەدرێت.

دووەم: راگرتنی ھاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی تەواو لەناو گشت پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە کاژێر ٦:٠٠ی رۆژی ٠١-٠٦-٢٠٢٠ تاوەکو کاژێر ١٢:٠٠ی شەوی ٠٦-٠٦-٢٠٢٠ و ھەر شوفێرێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠٢٠ سزادەدرێت. ھەر پیادەیەک سەرپێچی بکات بەپێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سێیەم: راگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو ماوەی کە لە بڕگەی ١ی سەرەوە دیاری کراوە جگە لە وەزیرەکان و ستافی نووسینگەکان. 

چوارەم: گشت ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان رێگەپێدراون بۆ ئەو ماوەی کە لە بڕگەی ٢ی سەرەوە دیاری کراوە دادەخرێن جگە لە دەرمانخانە و ئێشکگر کراوە دەبێت و نانەواخانەکان تەنیا لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە نان بە دیلیڤەری بگەیێندرێتەوە ھاووڵاتیان و نابێت لە نانەواخانەکان نان بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت و ھەر نانەواخانەیەک سەرپێچی بکات لە رێگای ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

پێنجەم: رێگە دەدرێت بە ھاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی ھێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان و ئەو فەرمانگانەی لە ئەرکدان.

شەشەم: رێگا دەدرێت بە کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن لەو ماوەی کە لە بڕگەی ١ی سەرەوە دیاریکراوە کاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجام بدەن، بەمەرجێک پشتگیری ئەو رۆژەیان پێبێت لەو دەزگایانە کە کاری لێدەکەن.

حەوتەم: عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگادەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

ھەشتەم: راگرتنی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی لە کاژێر ٠٨:٠٠ی رۆژی ٠١-٠٦-٢٠٢٠ تاوەکو ٠٧-٠٦-٢٠٢٠ .

نۆیەم: دەروازە سنوورییەکان (پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمەران، ئیبراھیم خەلیل، سەرزێری، سەیران بەن، کێلێ، تەوێڵە و پشتە و شوشمێ) و ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتیاران دادەخرێت تاوەکو کاژێر ١٢:٠٠ی رۆژی ٠٦-٠٦-٢٠٢٠. 

دەیەم: ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەام دەبێت بەپێی ئەو رێنماییانەی کە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە. جگە لە دەروازەی سنووریی باشماخ کە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دادەخرێت بە مەبەستی رێکخستنەوەی رێکارەکانی خۆپاراستن لەو دەروازە سنوورییە.

یازدەیەم: گشت شوێنە ئایینییەکان و پەرستگاکان دادەخرێن و لایەنی پەیوەندیدار بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دوازدەیەم: ھەر کەس و لایەنێک لە رێگای سۆشیالمیدیا و دزگاکانی راگەیاندن لێدوان دژی رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات لە رێگای داواکاری گشتیی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سیانزەیەم: ژوووری ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان لە قەزا و ناحییەکان رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەیانە و ھەر کەمتەرخەمییەک بنوێنرێت لەجێبەجێکردنی ئەم بەیانە رێکاری یاسایی بەرامبەر کەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.

 چواردەیەم: ئەم بەیانە لە کاژێر ١٢:٠٠ی شەوی ٣١-٠٥-٢٠٢٠ جێبەجێدەکرێت.