سەرنووچە:

حکومەتا هەرێمێ چەند بڕیارێن نوو دەرکرن

فۆتۆ: 
2020-06-03

787 جار خوێندراوەتەوە

د جڤینا ئەڤرۆیا حکومەتا هەرێمێ دا، بڕیارهاتەدان ب لێخۆشبوونا کرێیا کرێچیێن مولکێن حکومەتێ و هەڤدەم، ئەو وەلاتیێن ژ پێبژاردنێ گیرۆبووین لێخۆش دبن.

حکومەتا هەرێما کوردستانێ د جڤینا ئەڤرۆ دا ئەڤ بڕیارێن خوارێ دەرکرنە:

١. لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی دیكه‌، بۆ ئەو ماوەیەی کە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەكاریبهێنێت بەهۆی داخستن بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان قەدەغەی هاتوچۆ.

٢. بەخشینی هاوڵاتیيان لە دواكەوتنی پێبژاردن، كە كەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمیيەکانی حكومەتی هەرێم، ئەگەر وادەی پابەندبوونەكەیان كەوتبێتە ئەو ماوەیەی، كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تیادا دراوە، وەک ڕێکاریی خۆپارێزیی.

٣. دواخستنی وەرگرتنەوەی بڕی گوژمەی سەر هاوڵاتيیان بۆ بەرژەوەندیی دامەزراوە حكومی و شارەوانيیەكان له‌ ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەبێ ئەژماركردنی هیچ سود و پێبژاردنێكی دواكەوتن بۆ ئەو ماوەیە.

٤لەسەر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێویستە رێكاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر بە كرێچی موڵكەكانی ئەوقاف لەژێر رۆشنایی بڕگەكانی ئەم بڕیارەدا.

٥. بڕی ١٥٪ لە سەدا پازدە دادەشكێندرێت لەو بڕە پارەیەی كە کرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا كە دەكەوێتە ئەستۆی قەرزدار پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە، ئەم داشكاندنە بەردەوام دەبێت تاكو ١٥\٦\٢٠٢٠.

٦. پێویستە لەسەر فەرمانگەكانی باج ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ و ماوەكانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەكان و هەروەها چالاكیيەكانی دیكه‌، كە دەكەونە ژێر باری باجی داهات، هەژمار نەكەن وەك ماوەی چالاكی بۆ بەدەستهێنانی داهات كە دەكەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەكانیيەوە.

٧. داشکاندنى ڕێژەی ١٥% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەى حکومەت کە لەلای هاوڵاتیيانە وەک (پێشینەى خانوبەرە و پێشینەى هاوسەرگیریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاوڵاتیيان ئامادەبن تا ڕۆژى ١٥ى تەمموزی ٢٠٢٠ تەواوى بڕى پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە و ئەم بڕگەیە قەرزە بازرگانییەکان ناگرێتەوە، کە بە کۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەک ئاسانکاریی بانکی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە

٨. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن.