سەرنووچە:

ژوورا ئۆپەراسیۆنا پارێزگەها هەولێرێ راگەهاندنەکا نوو دەربارەى قەدەغەیا هاتن و چوونی بەلاڤکر

فۆتۆ: 
2020-05-28

1894 جار خوێندراوەتەوە

ژوورا ئۆپەراسیۆنا پارێزگەها هەولێرێ راگەهاندنەکا نوو دەربارەى قەدەغەیا هاتن و چوونی بەلاڤکر، چەندین رێنمایێن نوو راگەهاندن.

راگەهاندنا ژوورا ئۆپەراسیۆنا پارێزگەها هەولێرێ:

دوا بەدوای بەیانی ژمارە (٣٧)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٠.٥.٢٧، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠.٥.٢٨، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-          

یەکەم/ بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٠.٥.٣١ وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچی کاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (٣٧)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە. 

 دووەم/ سەرجەم (مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت، دوکان، بازاڕ و شوێنە گشتیەکان) ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بە جێ بەجێ کردنی گشت ڕێنماییە تەندروستییەکان بە تایبەتی بەستانی (دەمامک) بۆ کرێکاران و خاوەنی دوکان و فرۆشیاران و ئەو ھاوڵاتییانەشی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.                

سێیەم/ ئەو ھاوڵاتییانەی کە لە پارێزگاکانی تری عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەیانەوێت بێنە پارێزگای ھەولێر، چ ھاوڵاتی سڤیل بن، یان ھێزە ئەمنییەکان، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت پابەندبن بەوەی لەسەر ئەرکی خۆیان بۆماوەی (٤٨) کاتژمێر کەرنتین بکرێن و دوای دەرچوونی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرونا کە تێچووی پشکنییەکە لەئەستۆی خۆیانە لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە، یان بڕوانامەی تووش نەبوونیان ڵەگەڵدابێت کەپێش (٢٤) کاتژمێر لەھاتنییان بۆ پارێزگای ھەولێر دەرچووبێت، دەبێت لەماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات، بەپێچەوانەوە ھەموو ئەوانەی لەو پارێزگا و ناوچانەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە شاری ھەولێر ڕێگەیان پێنادرێت.

چوارەم/ بۆ ھاتنی ئەو ھاوڵاتییانەی کە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت بێنە پارێزگای ھەولێر، بەپێی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلکترۆنی دەبێت کە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەناونیشانی (mio.gov.krd) دانراوە.

پێنجەم/ ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە تەشەنکردنی زیاتر دایە و سەرچاوەی بەشێک لە تووشبوانی ئەم دوایەش نادیارە و بەشێکی ئەوانەشی لەم دوایەدا توشی ڤایرۆسەکە بوونە باری تەندروستییان ناجێگیرە، بۆیە داواکارین لە ھەموولایەک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ و ھەر جۆرە بەریەککەوتن و کۆبوونەوەیەک بپارێزن و دەمامک ببەستن.

 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر

٢٠٢٠.٥.٢٨