کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: پاداشتی دارایی دەبەخشینە کارمەندەکانی دەنگدان
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی دابەشکردنی پاداشتی دارایی بەسەر کارمەندانی دەنگدان رادەگەیەنێت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاسای بودجەدا نییە، دەشڵێت، کە هەموارکردنەکان تایبەتبوون بە مادەی ١٢ـی بودجە کە تایبەتە بە تێچووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، داواکارییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی مانگرتوو رەوان و لە خشتەی کارە لەپێشینەکانمانە. دەشڵێت، کۆمەڵێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆی دەیانەوێت داواکاری مانگرتووان بەکاربهێنن بۆ مەبەستی خۆیان و هەندێک لایەنی لە یاسا دەرچوو.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا قسەی کردووەو گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.
بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزێکی پارتییەوە رێگرییان لێکرا و هێرش کرایە سەریان.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەهای ١٥ ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە ١٠ هەزار مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتیمانی زیاد بکەن، ئەوەش لە رێگەی نۆژەنکردنەوەی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا.
دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بۆ بڕیاردان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی، یاسای لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ کۆببێتەوە.
دوای گەیشتنی مامۆستایانی نارازی بەمەبەستی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان، لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە رێگریان لێکرا.
دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێنیاندابوو بەشداری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بکەن گەیشتنە دێگەڵە و چاوەڕوانی مامۆستایانی ناڕازی دەکەن بۆ ئەوەی بچنە هەولێر.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەولێر هەمیشە شارێکی میوان دۆست بووە بەڵام تاقاتیان نییە ئەمڕۆ پێشوازی لەو میوانانە بکەن. پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، خەڵکی هەولێر هەمیشە باوەشیان کردووەتەوە بۆ میوانەکانی قسەکانی پارێزگاری هەولێر بۆچوونی خۆی و حزبەکەیەتی کە بە زەبری هێز خۆیان سەپاندووە.
مەراسیمی ماتەمینی بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم لەبەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەبەشداری هاوکارانی و رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان بەرێوەچوو.
سعودیە وەڵامی ناتەنیاهۆی دایەوە و رایگەیاند، فەڵەستینییەکان مافی خۆیانە لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە و نابێت ئاوارەی وڵاتان بکرێن، دەشڵێت ناتەنیاهۆ بەو وتانەی دەیەوێت تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بشارێتەوە لە غەززە.
بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی بەفربارین کۆتاییهات. کەشناسى هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران بەرەو کۆتایی دەچێت و پلەکانی گەرماش دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات بەهۆی سەرما و نالەباری کەشوهەواشەوە ئەمڕۆ لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی کرا بە پشووی فەرمی.
مامۆستایانی ناڕازی قەزای کۆیە ئامادەکاریان کردووە و لەپاڵ دەنگی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانین و کەمێکی دیکە بڕیارە بەرەوە هەولێر بەڕێبکەون بۆ داواکردنی مافەکانیان.
لە لوبنان دەستکرا بە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و کابینەکە لە ٢٤ وەزیر پێکدێت و کەسانى ناحزبى لە خۆدەگرێت و بڕیارە پێنج وەزیریان ئافرەت بن.
ئێستا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لای خێمەی مامۆستایانی مانگرتووانن بۆ پشتگیری و بەشداری خۆپیشاندان لەگەڵیاندا بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.
خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت و کەمێکی تر بەڕێدەکەون بەرەو هەولێر بە بەشداری کردنی چەندەها هاوڵاتی بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستایانی مانگرتوو.
ئەم هەفتەیە بڕیارە پارتی و یەکێتی بۆ جاری شەشەم کۆببنەوە سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ تا رادەیەک لە جێگیریدایە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جەڵتەی دڵ بە یەكێک لە كێشە تەندروستییەکان دادەنرێت، کاتێک روودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و ماددەی دیكە لە شادەمارەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارینەوە، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو سنوورە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، وتەبێژی حزبەکەش رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکان و باخچە ناحکومییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە رێژەی ٪٩٨ کەم بووەوتەوە. دەشڵێت هیچ سەرپێچیەکی بۆری نەوت لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمار نەکراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، بێگومان مانگرتن و خۆپێشاندانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، شایستەی سوپاس و پێزانینی هەموو لایەكە.
وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، نەک تەنها پشتگیری خۆپیشاندان دەکەین لە هەولێر، بەڵکو بەشداریش دەبین تیایدا.
بنەماڵەی وریا حەمەکەریم: سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هاوڕێ و هاوپیشە و هەموو ئەو کەسانەی لەناوخۆ و دەرەوە بەشداری پرسەکەیان کرد و هاوخەممان بوون.
ئەم هەواڵە بۆ دایکان و باوکانە، رێگەبدەن با منداڵەکان لەناو خۆڵ و قوڕدا یاریبکەن، نوێترین توێژینەوە سەلماندوویەتی یاریکردنی منداڵان لەناو قوڕ و خۆڵدا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری منداڵ و هەروەها کرانەوەی مێشکیان خێراتر دەکات.