سیروانی نوێ بوە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

PM:05:30:10/04/2022

1656 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ بە یەکسانبوون لەگەڵ شێروانە بۆ یەکەمجار بوە پاڵەوان.

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی نایابی کوردستان، یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی شێروانە.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لەشکر شەریف گۆڵەکەی سیروان نوێی کرد، محەمەد حەمید گۆڵی یەکسانی بۆ شێروانە تۆمارکردەوە.

بەو ئەنجامە و بە سوود وەرگرتن لە شکستی هەندرێن بەرامبەر شەقڵاوە، یانەی سیروانی نوێ بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا توانیان نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەستبهێنن.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی سەیدسادق لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاریکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، هەولێریش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە چەمچەماڵی بردەوە.

نەورۆز و سۆرانێش بە بێ گۆڵ یەکسانبوون و ئاراراتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە زاخۆی بردەوە و یاری دەربەندیخان و دهۆکیش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
خ . ک