PM:06:52:27/01/2022
520 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان بەشێوەیەکی
فەرمی لازیتیچی لە ڕید ستارەوە بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەکانی.
یانەی ئەی سی
میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ مارکۆ لازیتیچی
سربی هێرشبەری یانەی ڕید ستار بەلگرادی سربی ئەنجامداوە و نرخی گرێبەستەکەشی چوار
ملیۆن یۆرۆیە.
ئەو هێرشبەرە هەفتەی
ڕابردوو تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ و لە پێنج یاریدا بۆ تیپی خوار تەمەنی 19 ساڵانی
وڵاتەکەی گۆڵێکی کردووە.
یانە ئیتاڵیەکە دوپاتیکردەوە
ئەو یاریزانە تا هاوینی 2026 لە یاریگای سان سیرۆ یاری دەکات و وابڕیارە درێسی
ژمارە 22 بپۆشێت و لەگەڵ تیپی یەکەم یاری بکات.
لازیتیچ ساڵی 2004
لە سربیا لەدایکبووە و لە لاوانی یانەی ستار بەلگرادەوە ساڵی 2021 سەرخرا بۆ تیپی
یەکەم و ئەم وەرزەش لە 16 یاریدا گۆڵێکی تۆمارکردووە.