بە مەرجێک ڕانیک وەک ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە

PM:06:14:27/01/2022

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەگەری سەرخستنی مان یونایتد بۆ چامپیۆنس لیگ ئەوا ڕانیک وەک ڕاهێنەری یانەکە دەمێنێتەوە.

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەهۆی بەرەوپێشچونی ئاستی یانەکەیان کارەکانی دۆزینەوەی ڕاهێنەرێکی نوێیان ڕاگرت تا لە وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنانی یانەکەی پێبسپێرن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاند کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە چاوەڕێ دەکەن تا بزانن لەکۆتایی وەرزدا دەستکەوتەکانی ڕانیک چی دەبێت بۆ یانەکەیان و ئەگەر یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو ئەوا ڕەنگە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە وتیشی کە ڕانیکی 63 ساڵ خەریکە پێکهاتەی یانەکەڕێکدەخاتەوە و بەباشی مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا دەکات کە کۆتا کاری هێورکردنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو کاتێک گۆڕانگاری پێکرد و بووە هۆی توڕەبونی یاریزانەکە.

ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانیە لە هەشت یاریدا پێنج سەرکەوتنی لە خولی ئینگلتەرا بەدەستهێناوە و یەک شکستی هەیە هەروەها یانەکەشی گەیاندوەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.