ئەتلەتیکۆ مەدرید پێش یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنە لە قەیراندایە

PM:05:07:27/01/2022

848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ یاریزانى ترى ئەتلەتیکۆ مەدرید بەگومانى توشبوون بە کۆرۆنا کەرەنتینەکراون و هێشتا ئۆبلاکیش چاکنەبووەتەوە.

جواو فلێکس و فیلیپى مۆنتیرۆ و شیمى فیرسالیکۆ ئامادەى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى نەبوون و پشکنینى بى سى ئاڕیان ئەنجامداوە، لەبەرئەوەى گومانیان لێدەکرێت توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێتن.

هەرچەندە ئەنجامى پشکنینە سەرەتاییەکانى هەر سێ یاریزانەکە نەرێنى بووە، بەڵام لە ئێستادا لە ماڵەکانى خۆیاندا کەرەنتینەکراون، تا ئەنجامى پشکنینى بى سى ئاڕەکەیان دەردەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا یان ئۆبلاکى گۆڵچى یانە مەدریدیەکە لە کەرەنتینەدایە، دواى ئەوەى دووشەممەى ڕابردوو تووشبوونى بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیەندرا.

هاوکات ئەنتوان گریزمان و مارکۆس یۆرێنتى و جیۆفرى کۆندۆگبیا لە چارەسەرکردنى پێکانەکانیان بەردەوامن و بەتەنیا دوور لە هاوکارەکانیان ڕاهێنانیان کردووە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید 10 ڕۆژى لەبەردەمدایە بۆ بەدەستهێنانەوەى یاریزانە دوورکەوتووەکانى، کە لە شەشى مانگى داهاتوودا دەبێتە میوانى بەرشەلۆنە لە هەفتەى 23ى خولى ئیسپانیادا.

گ . ف

Image
Image
Image