پاڵاوتنی ئاسیا.. ژاپۆن و ئوسترالیا بردیانەوە

PM:03:19:27/01/2022

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال ژاپۆن لە چینی بردەوە و ڤێتنامیش بە ئوسترالیا دۆڕا.

لە جەولەى حەوتەمی پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەر و لە کۆمەڵەی دووەمدا، ژاپۆن میوانداری چینی کرد و یارییەکەى بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

دوو گۆڵەکەى کوڕانی ژاپۆن ئۆساکۆ بە لێدانی سزا و ئیتۆ لە خولەکەکانی 13 و 61 تۆماریانکرد.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا، ئوسترالیا بە چوار گۆڵی خاوێن شکستی بە هەڵبژاردەى ڤێتنام هێنا.

بەو بردنەوانەش، ژاپۆن بە 15 خاڵ و ئوسترالیا بە 14 خاڵ پارێزگارییان لە پلەکانی دووەم و سێیەمی کۆمەڵەی دووەم کرد کە سعوودیە بە 16 پێشەنگی دەکات.