جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا

AM:01:11:19/01/2022

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە سامپدۆریای بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی 16 ی جامی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی سامپدۆریای کرد.
یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، خوان کوادرادۆ و دانێلی رۆگانی و پاولۆ دیبالا و مۆراتا گۆڵەکانی یۆڤانتۆسیان کرد، ئەندریا کۆنتی تاکە گۆڵەکەی سامپدۆریای تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا و سامپدۆریا ماڵئاواییکرد.
خ . ک