AM:12:47:19/01/2022
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەڵمانیا دۆرتمۆند شکستی هێنا بەرامبەر سانت پاولی و ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16 ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند رووبەڕووی یانەی سانت پاولی بوەوە.
لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا دۆرتمۆند بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەکەی بە سانت پاولی دۆڕاند، ئەمێندیۆ و ڤیتسل بە هەڵە لە خۆیان گۆڵەکانی سانت پاولیان کرد، ئیرلینگ هالاند گۆڵەکەی دۆرتمۆندی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بروسیا دۆرتمۆند ماڵئاواییکرد لە جامی ئەڵمانیا و سانت پاولی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
خ . ک