بەهاى هازارد بە ڕێژەیەکى مەترسیدار دابەزیوە

PM:11:21:18/01/2022

712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدین هازارد لەگەڵ دابەزینى ئاستیدا، بەڕێژەیەکى بەرچاو نرخى لە بازاڕى گواستنەوەکاندا دابەزیوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، بەهاى بازاڕى هازاردى بەلجیکى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بەشێوەیەکى مەترسیدار دابەزیوە، ئەمە لە کاتێکدایە گرانترین گرێبەست بوو لە مێژووى یانە مەدریدیەکەدا.

مۆندۆ ڕوونیکردووەتەوە، هازارد، کە بەهاى بازاڕیەکەى گەیشتە 150 ملیۆن یۆرۆ لە چەند ساڵى ڕابردوودا، لە ئازارى 2020دا بەهاکەى بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دابەزى، دواتر لە هاوینى ڕابردوودا گەیشتە 60 ملیۆن یۆرۆ و ئێستاش بەهاکەى تەنیا 18 ملیۆن یۆرۆیە.

هاوکات ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باس لەوەدەکەن، هازارد لەسەر بەجێهێشتنى یانەکەى یەکلابووەتەوە و ڕیاڵیش پێشوازى لەو بڕیارە دەکات، بەڵام بەمەرجێک گرێبەستێکى 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆیى پێشکەش بکرێت.

هازارد لە هاوینى 2019دا لە یانەى چێڵسى ئینگلیزییەوە بە 160 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، کە بڕى گرێبەستەکە بە سێ جار درایە یانە ئینگلیزیەکە.

گ . ف

Hazard wants to leave Real Madrid -report - Managing Madrid