مباپێ گرێبەستێکی خەیاڵی ڕەتکردەوە

AM:08:58:18/01/2022

2936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌ پێناو یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید.

ڕۆژنامه‌ی‌ ئیسپانیۆلی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان بۆ دووه‌م جار گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ پێشكه‌شی‌ مباپێ كردووه‌ به‌ موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ 50 ملیۆن یۆرۆ ، به‌ڵام جارێكی‌ تر ئه‌ستێره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی‌ ده‌كات كه‌ ئامانجی‌ مباپێ پۆشینی‌ درێسی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌ و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئه‌و موچه‌ی‌ زۆره‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌.