دوو هێرشبەری لیڤەرپوڵ دەیانەوێت یانەکە جێبهێڵن

PM:11:41:17/01/2022

568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانێ و فێرمینیۆ ڕیزەکانی لیڤەرپوڵ جێدەهێڵن دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان لە یانەکەدا.
سادیۆ مانێی سەنیگالی و ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەرازیلی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت و تا ئێستاش ئامادەییان دەرنەبڕیوە بۆ نوێکردنەوەی.
ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، فێرمینیۆ و مانێ دەیانەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکەنەوە و ڕیزەکانی یانەی لیڤەرپوڵ جێبهێڵن دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانیان.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە تا ئێستا بڕیاریان نەداوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو یاریزانەکە تەمەنیان 31 ساڵە و ئەوەش هۆکاری سەرەکیە کە کارگێڕی یانەکەیان دەستپێشخەری جدی نەکردووە بۆ مانەوەیان لە یانەکە.
فێرمینیۆ و مانێ  تا ئێستا 553 یاریان بۆ یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامداوە و خاوەنی 201 گۆڵ و 116 ئەسیستن و نازناوەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگیان لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەدەستهێناوە.
خ . ک