خشتە.. کەمێکى تر کێبڕکێکانى ئەمڕۆى خولى ئیتاڵیا دەستپێدەکەن

PM:02:14:28/11/2021

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى ئیتاڵیادا، میلان و ڕۆما بەدواییەکدا یارى دەکەن و لە یارى لوتکەشدا ناپۆلى و لازیۆ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە هەفتەى 14ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیادا، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە، ئەى سى میلان لە یاریگاى سانسیرۆ، میواندارى ساسۆلۆ دەکات.

لە یارییەکى تردا و کاتژمێر هەشى شەو، ڕۆما لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، بەرامبەر تۆرینۆ یارى دەکات.

لە دوایین یاریدا و لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا، کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو، ناپۆلى، لە یاریگاى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى تایبەت بەخۆى، میواندارى لازیۆ دەکات.

گ . ف

No description available.