خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە ساسۆلۆ دۆڕا

PM:09:26:27/10/2021

576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە ساسۆلۆ دۆڕا و ئەتلانتاش بردنەوەی بەسەر سامپدۆریا بەدەستهێنا.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیدا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ساسۆلۆی کرد.

لە خولەکی 44 داڤید فراتێسی گۆڵێکی بۆ ساسۆلۆ کرد بەڵام لە خولەکی 76 ویستۆن مەکینی گۆڵی یەکسانی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکردەوە، لە خولەکی 96 ماکسیم لۆپێز گۆڵی دووەمی ساسۆلۆی تۆمارکرد و یاریەکەی لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەتڵانتا لەدەرەوەی یاریگای خۆیی رووبەڕووی سامپدۆریا بوەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئۆدینیزی و هیلاس ڤیرۆناش بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بەم ئەنجامانە، ئەتڵانتا بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ بەشیوەیەکی کاتی لە چوارەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، یۆڤانتۆس 15 خاڵی هەیە و لە حەوتەمدایە.

خ . ک