فاتی دوورخرایەوە

AM:11:26:27/10/2021

2544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فاتی دووچاری پێکان هات و بۆ یارییەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕایۆڤایکانۆ بەشداری ناکات.

بەرشەلۆنە لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا پێکانی ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەکەى ڕاگەیاند و دووپاتیکردەوە، بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆی ڕاستی کومانی ڕاهێنەر لە پێکهاتەى سەرەکی یانەکەیان بۆ یارییەکەى ڕایۆڤایکانۆ دووریخستووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بەرشەلۆنە ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان دیاری نەکردووە و تەنها ئاماژەى بەوەدا گەڕانەوەى بۆ یاریکردن دەکەوێتە سەر خێرایی قۆناغەکانی چاکبوونەوەى لە پێکانەکەى.

فاتی لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەرید بەهۆی هەست کردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا بە ناچاری لە تایمی دووەمدا چووە دەرەوەى یاریگا و پێکانی لاوە ئیسپانییەکە کێشەکانی کومان قوڵتردەکاتەوە کە لە ئێستادا بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەردەکات و بە 15 خاڵ لە پلەى نۆیەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت.