PM:11:43:26/10/2021
580 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى
ئینگلتەرا، ئارسناڵ بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە لیدز یونایتدى بردەوە و سەرکەوتنى
بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.
لە قۆناغى 16ى
جامى یەکێتى یاریزانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگاى ئیمارات لە
لەندەنى پایتەختدا، میواندارى لیدز یونایتدى کرد.
ئارسناڵ بە دوو
گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیش کالۆم چامبێرس
و ئیدوارد نیکیتا لە خولەکەکانى 55 و 69دا تۆماریانکرد.
بەمەش ئارسناڵ
سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و لیدز یونایتدیش ماڵئاوایى
لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
گ . ف