پیۆلی: هێشتا زوە بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

PM:09:55:25/10/2021

704 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە هێشتا زووە باسی بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی بکرێت و کاری لە پێشتر هەیە ئەنجامی بدەن.

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا پێش یاریەکەی تۆرینۆ رایگەیاند، تەنیا نۆ یارییان لە خولی ئیتاڵیدا ئەنجامداوە و لە ئاستی یاریزانەکانی ڕازیە.

پیۆلی وتی: هەنگاوی دواتری یانەکەمان یاریکردنە بە هێزێکی زۆرەوە چونکە لە وەرزی رابردوودا کاتێک لە پێشەنگدا بووین چەندین خاڵی ئاسانمان لەدەستدا و پێویستە هەموو یاریەک بە قورس ببینین.

وتیشی: تیپی سەرکەوتوو ئەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنێت لە کاتێکدا یاریەکی جوانیش پێشکەش ناکات، بە بۆچوونی من ئەنجام گرنگترە لە باڵادەستی لە ناو یاریگادا.

ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا زووە باسی دیاریکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بکەین چونکە چەندین یانەی بەهێز کێبڕکێ لەسەر ئەو ئامانجە دەکەن.

خ . ک