کلۆپ: ئەنجامەکەى ئۆڵد ترافۆرد شێتانە بوو

PM:09:57:24/10/2021

1044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ دووپاتیکردەوە ئەنجامەکەى ئۆڵد ترافۆرد شێتانە بوو و مانچستەر یونایتدیش بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەردەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای سپۆرت، کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ ستایشی سەرجەم یاریزانەکانی کرد کە توانیان پلانەکەى لە ئۆڵد ترافۆرد بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەن و ئەوەى پێویست بوو ئەنجامیاندا کە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بوو.

کلۆپ دوپاتیکردەوە، لە شکستەکەى ئەستۆن ڤیلا پەندیان وەرگرت و دواتر خاڵە لاوازەکانیان دیاریکرد و توانیان کریستاڵ پاڵاس تێکبشکێنن و بەرامبەر مانچستەر یونایتدی ڕکابەری سەرسەختیش خۆڕاگر بوون ئەوەی چاوەڕێی نەدەکرد ئەو ئەنجامە شێتانەیە بوو کە دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە خۆڕاگری بمێنێتەوە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە تایبەت سەڵاحیش ڕایگەیاند، بە تۆمارکردنی هاتریک لە نێو ئۆڵد ترافۆرد سەڵاح دووپاتیکردووە یەکێکە لە باشترینەکان و بە ئاشکرا پەیامێکی ئاڕاستە کردن کە دەیەوێت لە ئانفێڵد درێژە بە یاریکرد بدات و لە هەمان کاتیشدا ئاشکرایکرد، یونایتد بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەر دەکات و ئەوەش هۆکاری شکستە گەورەکەیان بوو.