ئایا میلیتاو و کۆرتوا و ئالابا بەشداری یارییەکەی بایرن دەکەن؟

PM:12:30:29/04/2024

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلیتا و کۆرتوا و ئالابا ناویان لە لیستی یاریزاناندا هەیە بۆ یارییەکەی بایرن میونشن.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی بەلجیکی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانی پێکان بخاتە نێو پێکهاتەی مێرێنگێ بۆ ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی بایرن میونشن ببنەوە.

ئەنچیلۆتی تیبۆ کۆرتوا و ئیدەر میلیتاو و دەیڤد ئەلابای لە پێکهاتەی ڕیال مەدریددا بەشدارکرد، واتا بەرامبەر بایرن میونشن بانگهێشتکراوون، جگە لە دانی کارڤاخال کە لە بەشداریکردن سڕکراوە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانی.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کۆرتوا و میلیتا و ئالابا لەناو لیستەکەدان و ئەگەری یاریکردنیان هەیە ئەگەر ئەنچیلۆتی راهێنەر ناچاربێت.

سەبارەت بە ئەگەرەکانیش ئاس دەڵێت: ئەنچیلۆتی گومانی لە ئاستی تەکنیکی و تەرکیزی میلیتاو هەیە تاکو بە سەرەکی یاری پێ بکات، ئەوە جگە لەوەی کۆرتوا بە تەواوی ئامادەیە بەڵام لۆنین سەرەکی دەبێت، ئالاباش دەتوانێت بەشداری بکات بەڵام بە شێوەی سەرەکی بۆ یارییەکی ئاوا چارەنووساز بە باش داناندرێت.