لە جامی مەدرید.. سابالێنکا و ریباکینا گەیشتنە قۆناغی 16

AM:11:33:29/04/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەجامی مەدرید هەردوو کچە یاریزان سابالێنکا و ریباکینا شکستیان بە مۆنتگۆمێری و شەریف هێنها و گەیشتنە قۆناغی 16.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەم بۆ تێنسی سەر زەوی خانمان، ئەرینا سابالێنکای روسی و ڕۆبن مۆنتگۆمێری ئەمریک بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

یارییەکە ململانێیەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و ماوەی دوو کاتژمێر و 32 خولەکی خایاند، کچە یاریزانی رووسی کۆنەڵەی یەکەمی بە ئاسانی و شەش بە یەک بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا تووشی گرفت هات کاتێک بە ئەنجامی حەوت بە شەش دۆڕا، سابالێنکا باڵا دەستی خۆی پیشانداو کۆنترۆڵی کۆمەڵەی سێیەم و یەکلایی کەرەوەی کرد و شەش بە چوار لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنا.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغیش ریباکینا بە دوو کۆمەڵە کە شەش بە یەک و شەش بە چوار بوون شکستی بە میار شەریف هێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە سابالێنکا و ریباکینا گەیشتنە قۆناغی 16 و مۆنتگۆمێری و شەریف ماڵئاواییان کرد