لە جامی مەدرید.. ئەلکاراز و زڤێرڤ گەیشتنە قۆناغی 16

AM:09:45:29/04/2024

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید ئەلکاراز و زڤێرڤ بە بردنەوە لە وایڵد و شاپۆڤالۆڤ گەیشتنە قۆناغی 16.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەر زەوی پیاوان، هەریەکە لە کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و تیاگۆ سیبوت وایڵدی بەڕازیلی بەیەکگەیشتن.

یارییەکە کاتژمێرێک و 17 خولەکی خایاند و ئەستێرە ئیسپانییەکە ئاستێکی بەرزتری پیشاندا یاریزانە بەرازیلیەکە بە باشی نەیدەتوانی بەرپەرچی لێدانە بەهێزەکانی بداتەوە، بەو هۆیەشەوە توانی یارییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە سوودی خۆی تەواو بکات، هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە سێ بوون.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغ ئەلیکساندەر زڤێرڤی ئەڵمانی رووبەرووی دێنیس شاپۆڤالۆڤی کەنەدی بوەوە، زڤێرڤ توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە.

دوای ئەم ئەنجامانە کارلۆس ئەلکاراز و زڤێرڤ گەیشتنە قۆناغی 16 و لەوێ رووبەرووی لینارد شترۆڤ و سیرۆندۆلۆ دەبنەوە، هەردوو یاریزان وایڵد و شاپۆڤالۆڤیش ماڵئاواییان کرد.