PM:11:55:28/04/2024
344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دەڵێت یاریەکی زۆر سەخت بووە تەنیا نزای دەکرد بۆ بردنەوە، پۆستیکۆگلۆش
باسی جیاوازیانی لەگەڵ ئارسناڵ کرد.
پاش بردنەوەیان لە تۆتنهام، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وتی: تەنیا خەریکی
نزاکردن بووم، بەڕاستی یارییەکی پڕ سترێس بوو، بەرامبەر تیپێکی گەورە یاریمان کرد
و ئێمە بە سێ گۆڵ لە پێش بووین و یارییەکە لەژێر کۆنترۆڵماندا بوو تا کاتێک بە
هەڵە گۆڵێکمان لێ تۆمارکراوە و ئەوانیش بە بوێریەوە هێرشیان دەبرد.
راشیگەیاند، دەبێت تا کۆتایی وەرز بۆ بوون بە پاڵەوانی بجەنگن، ئەم وەرزەش بەراورد
بە وەرزی پێشوو ئاست و ئەزموونیان باشترە.
ستایشی هاڤێرتزی کرد و باسی لەوەکرد سەرەڕای ئەوەی پێش یارییەکە نەخۆش بووە
بەڵام ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و هەڵەکەی رایاشی بە ناخۆش وەسفکرد بەڵام
پێیوایە بە ئاستە نایابەکەی پاش ئەوەی قەرەبووی کردوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام وتی: ئێمە هێشتا بە ڕادەی پێویست
خۆڕاگر نین، بەتایبەت لە ساتەکانی گواستنەوەی تۆپ و لێدانە وەستاوەکان و خۆمان ڕێگە
بە بەرامبەر دەدەین بە ئاسانی بگاتە گۆڵەکەمان.
سەبارەت بە جیاوازی نێوان خۆیان و ئارسناڵ رایگەیاند، ئەوان تیپێکن گرنگی بە
وردەکارییەکان دەدەن و بە وردەکارییەکان سەردەکەون، بەڵام تیپیەکەی خۆی بەو جۆرە
نییە و یارییەکەشیان بەو هۆکارە دۆڕاندووە.