چابی ناچۆی دەوێت

PM:10:26:28/04/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی ناچۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید روون نییە و بایەر لیڤەرکوزنیش دەیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

گرێبەستی ناچۆ لەگەڵ ڕیال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کاتەکەی تەواو دەبێت، پێناچێت بەڕێوەبەرانی یانەکەش بڕیاریان دابێت ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بکەن و یاریزانەکەش چاوی لەوەیە ڕیال مەدرید بەجێبهێڵت بۆ ئەوەی هەلی زیاتری یاریکردنی هەبێت لە وەرزی داهاتوودا.

پێشتر زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندبوو کە ناچۆ بەو مەرجانەی لە ڕیاڵدا هەیەتی ڕازی نییە و هەر بۆیە بیر لە ڕۆشتنی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ساڵانی کۆتایی ژیانی تۆپی پێیدا خولەکی زیاتر یاری بکات.

پێشتر دەگوترا وێستگەی داهاتووی یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەکە خولی ئەمریکا دەبێت، بەڵام لە ئێستادا بەلایەنی کەمەوە یانەیەکی ئەوروپی چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ڕادیۆ کوپ بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی بایەر لیڤەرکوزن و چابی راهێنەریان ئارەزووی گواستنەوەی ناچۆ دەکەن و هیوادارن بتوانن لە گواستنەوەی هاوینەدا بتوانن بە بێبەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازنەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە دوا بڕیاری ئەستێرە ئیسپانییەکە چی دەبێت.