PM:04:55:28/04/2024
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی رایگەیاند دەیانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی
یانەکەی گفتوگۆی بازاڕی گواستنەوە دەکەن.
سبەینێ لە کاتژمێر 10 و لە کۆتا یاری هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، هەردوو
یانەی بەرشەلۆنە و ڤالانسیا لە یاریگای لویس کۆمبانێسی تایبەت بە یانە کەتەلۆنیەکە
رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
پێش ئەو یاریە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا
رایگەیاند، پلەی دووەمیان دەوێت و ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لەو پلەیە بکەن تا
بتوانن بەشداری بکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
چاڤی رایگەیاند، ڤالانسیا یانەیەکی بەهێزە و لەگەڵ بوونی باراخای راهێنەر کوالێتی
زیاتر بەرزبووەتەوە، کاری نایابیان ئەنجامداوە و ئەرکیان قورسدەکەن لە یاریەکەدا.
لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لە هاوینی ئەمساڵدا، چاڤی دوپاتیکردەوە لەگەڵ
خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی گفتوگۆی کردووە و شێوازی یەک بە
یەک بەکاردەهێنن لە گواستنەوەی یاریزاناندا.
ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکان بە پابەندیەکی زۆرەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن
و بە پەرۆشیەوە بەشداری دەکەن لە راهێنانەکاندا، هیوادارە لە وەرزی داهاتوودا
بتوانن ئەنجامی باشتر بەدەستبهینن.
لە کۆتاییشدا وتی، بە پەرۆشیەوە کاردەکەم لە یانەکەدا و لە جامی یۆرۆشدا
چاودێری یاریزانەکانیان دەکەن، لە ماوەی رابردوودا هۆکاری شکستی ئەم وەرزەیان باس
کردووە.
خ . ک