بەفەرمی سانچۆ ڕوویکردە مان یونایتد

PM:03:32:23/07/2021

960 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی جادۆن سانچۆی تا 2026 گواستەوە ڕیزەکانی.

یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستکردنی لەگەڵ جادۆن سانچۆدا ڕاگەیاند کە تا 2026 و دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە و چاوەڕێی گەڕانەوەی کارتی نێودەوڵەتیەکەی دەکەن.

ئەو یاریزانە کە لەگەڵ ئینگلتەرا بەشداری جامی یۆرۆی کرد لە بروسیا دۆرتمۆندەوە ڕوویکردۆتە یانەی مانچستەریونایتد دوای بەسەربردنی چوار ساڵ لەیانە ئەڵمانیەکە کە توانی 50 گۆڵ تۆماربکات و 64 گۆڵیش بۆ هاوڕێگانی دروستبکات.

لەلێدوانی دەربارەی هاتنی بۆ شەیتانە سوورەکان سانچۆ وتی: هەمیشە سوپاسی دۆرتمۆند دەکەم کە ڕێگەیاندام یاری بۆ تیپەکەیان بکەم و دەمزانی ڕۆژێک لەڕۆژان دەگەڕێمەوە ئینگلتەرا , پەیوەندی کردنم بە مان یونایتدەوە وەک خەونێک وابوو کە بوو بەڕاستی و ناتوانم چاوەڕێبکەم تا بەشداری یاریەکان بکەم.

سۆلشایەری ڕاهێنەریش وتی: جادۆن ئەو یاریزانەیە کە پێویستمانە لەیانەکەمان, شێوازی یاریکردنی لە هێرشبەریدا بەتەواوی لەگەڵ ئێمە دەگونجێت و یەکێکە دەبێت لە یاریزانە سەرەکیەکانمان لە ساڵانی داهاتوودا.