مانچینی بیری چی دەکات؟

AM:09:57:02/10/2021

1940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچینی دوپاتیکردەوە کە بیری ڕاهێنەرایەتی یانەکان دەکات و بێزار دەبێت بە پشووی زۆری یاری هەڵبژاردەکان.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ کەناڵی بۆبۆ، ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بیری ئەو ساتانە دەکات کە ڕاهێنەرایەتی یانەکانی دەکرد .

مانچینی وتی: یانەکان پشووەکانیان کەمە و ژمارەیەکی زۆر یاری ئەنجامدەدەن کە ئەوەش بۆ ڕاهێنەر سەرنج ڕاکێشە و دەتوانێت چەندین شێواز و پێکهاتەی جیاواز بەکاربهێنێت.

وتیشی: کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردە جیاوازە بەهۆی ئەنجامدانی ژمارەیەک یاری کەم، هەندێک کات ماوەی پێنج مانگ چیمەنی یاریگاش نابینی بۆ یاری هەڵبژاردەکان بەتایبەت لە مانگی 11 تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو کە ئەوەش بێزارت دەکات.

لەسەر یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی نەیشن لیگ، مانچینی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردەی بەرامبەر ژمارەیەک پێکانی زۆریان هەیە بەڵام ئەوان هەموو کاتێک بەهێزن و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن چونکە ڕاهێنەرێکی زیرەک و چەند یاریزانێکی لاوی ئاستبەرزیان هەیە.

خ . ک