شێرکۆ کەریم هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکراکرد

PM:05:37:22/01/2023

1052 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرکۆ کەریم ئاشکرایکرد کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوە گرێبەستەکەی بەهۆی جامی کەنداوەوە بووە.

شێرکۆ کەریمی ئەستێرەی هەڵبژاردی عێراق کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ شێرکان دۆڵی ڕافیدەین جامی کەنداوی 25ی بەدەستهێنا هۆکارە ڕاستەقینەکەی ئاشکراکرد کە یانەی کوەیتی کوەیتی بەوهۆیەوە گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە.

شێرکۆ لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەکان ڕایگەیاند دوای یاریە دۆستانەکەی عێراق بەرامبەر کوەیت لە یاریگای مینا یانەی کوەیت لەسەر خواستی ڕاهێنەری نوێی داوای لێکردوە تا بگەڕێتەوە یانەکە.

ئەو یاریزانە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو داواکاریەی ڕەتکردوەتەوە و خواستی خۆی بۆ بەشداریکردن لە جامی کەنداو بە یانەکەی ڕاگەیاندوە لەبەرئەوەش یانەی کوەیت گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە و خۆشی ڕەزامەندی لەسەر نیشانداوە.

شایەنی باسە لەئێستادا یانەی هەولێر گرنگی بە گواستنەوەی شێرکۆ کەریم دەدات و هەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدات بۆ یاریەکانی خولی نایابی عێراق.