PM:02:56:27/08/2021
968 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی کاسیمیرۆی بەرازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا 2025
نوێکردەوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، گرێبەستی
یاریزانی بەرازیلی هێڵی ناوەراستی یانەکەیان کاسیمیرۆی تا هاوینی 2025 درێژکردوەتەوە.
یانەکە ڕایگەیاندوە، کاسیمیرۆ ئیمزای لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە کردووە
و دڵخۆشی خۆی بە مانەوە تا ماوەیەکی درێژ لە ڕیزەکانی یانەکەدا دوپاتکردوەتەوە.
گرێبەستی پێشووی کاسیمیرۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی مانگی شەشی 2023 یە
بەڵام لە ئێستادا گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵیتر و تا 2025 درێژکردوەتەوە.
ڕیاڵ مەدرید لەچەند هەفتەی ڕابردوودا گرێبەستی چەند یاریزانێکی گرنگی
یانەکەی نوێکردوەتەوە لەوانەش بنزیمە و کۆرتوا و مۆدریچ و ڤالڤێردین.
خ . ک