خانمانی عێراق بوونە پاڵەوانی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا

PM:09:23:24/06/2022

920 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانیەتی فوتساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا خانمانی عێراق لە سعودیەیان بردەوە و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی فوتساڵی خانمان کە یاریەکانی لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو خانمانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکەدا ڕووبەڕووی سعودیە بونەوە و یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

خانمانی عێراق کە لەپێکهاتەکەیاندایە نۆ یاریزانی کورد بەشداری پاڵەوانیەتیەکەیان کرد لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیان بە یاریەکە کرد و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز توانیان یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە.

بەو ئەنجامەش خانمانی عێراق بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا نازناوی ئەو پاڵەوانیەتیەیان بەدەستهێنا و خانمانی سعودیەش پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.