چوار رێگەی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ددان

AM:10:04:06/07/2022

5700 جار خوێندراوەتەوە

بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری لە رەنگی ددانەکان رودەدات و زەرد دەبێت، زۆرکات دەگاتە رادەیەک کەسەکە متمانەی بەخۆی نامێنێت و دەترسێت لەوەی بەڕوی کەسانی دیکەدا پێبکەنێت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "مێدیکاڵ نیوز تودەی"، ساڵانە لە جیهاندا سێ ملیار دۆلار خەرج دەکرێت تەنیا بۆ سپیکردنەوەی ددان، لە کاتێکدا لە ماڵەکەی خۆتدا چەند پێداویستییەک هەیە کە دەتوانیت ددانەکانی پێی سپی بکەیتەوە.

خوێ، زەنجەفیل و لیمۆ:

یەک لەسەر چواری کەوچکێکی چا، خوێ لەگەڵ کەمێک زەنجەفیل و کەمێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، بیدە لە فڵچەی ددانەکەت و بیدە لە ددانت.

زەیتی گوێزی هندی و گەڵای نەعنا:

گەڵای نەعناکە وردبکە و هەندێک زەیتی گوێزی هندی تێبکە، تا بە تەواوی تێکەڵ دەبێت، هاوشێوەی هەویری ددان بیدە لە ددانت، بەڵام گەڵای نەعنای زۆرت پێویست نییە، 3 بۆ 5 گەڵا بەسە.

کاکاو:

هەندێ کاکاو و ئاو لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکە، تا وەکو هەویرێکی لێدیت و بیدە لە ددانت.

سرکەی سێو و سۆدەی نان:

یەک کەوچکی چا سرکەی سێو و یەک کەوچکی چا سۆدە تێکەڵ بکە بە باشی، پاشان بیدە لە ددانت.

هەر یەکێک پێکهاتانەی کە بەکاریدەهێنیت پێویستە دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەکدا بەکاربهێنرێت، چەند هەفتەیەکی کەم پێویستە تا کاریگەریەکەی دەبینرێت، ئەگەر هەستت بە ئازار کرد یان هەستیاریت هەبوو بە هەر پێکهاتەیەکیان باشترە لێی دووربکەویتەوە.

ر.ئ