بۆ ژنان.. پێش چوونە سەر کار لە بەیانیاندا بە خێرایی ئەم کارانە بکەن

AM:09:14:06/07/2022

3672 جار خوێندراوەتەوە

ئەو ژنانەی جگە لە ئەرکەکانی ماڵ لە دەرەوە کاردەکەن چ فەرمانبەر بن یان مامۆستا یان هەر پیشەیەکی تر، پێویستە گرنگی بە خواردنی بەیانیان و نیوەڕوان یان پێش نیوەڕوان بدەن، لە هەمان کاتدا چیبکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی خواردنی بەیانیان ئامادە بکەن؟

ماڵپەڕی شەرق نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا سێ رێنمایی خستووەتە روو بۆ ئەو ژنانەی کاردەکەن و چیبکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی نانی بەیانی ئامادە بکەن و لە کاتی خۆیان بچنە سەرکارەکانیان.

یەکەم: پێشوەختە پلان دابنێن بۆ خواردنی بەیانی و ئەو خۆراکانەی دەیانەوێت لە شوێنی کارەکەیان بیخۆن، یاخود شەوەکەی پێش خەوتن خواردنی بەیانیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی بۆ کاتی چوونە سەر کاریان درەنگ نەکەون.

دووەم: گرنگی بە خواردنی سوکە ژەم بدەن لە کاتی کارکردندا، وەک خواردنی مشتێک ناوکە کولەکە یان بادەم یان نۆک یان فستق یان گویز، یان بۆکسێکی بجوکیان پێبێت و مشتێک چەرەس و خەیار و میوەی تێدا بێت.

سێیەم: بوتێڵیکی شوشە ئاو لەگەڵ خۆیاندا ببەن، تاکو ناوبەناو ئاو بخۆنەوە و جەستەیان بە شێداریی بهێڵنەوە و هەستی برسێتیان کەمبکاتەوە.

ئ.ل