هۆکار چییە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا زیاتر تووشی کەم خەوی دەبیت؟

PM:11:54:05/07/2022

7416 جار خوێندراوەتەوە

ئاشکرایەکێشەی کەم خەوی لە مرۆڤدا لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاتر پەرە دەستێنێت، لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریدەخەن کە کەم خەوی گرێدراوە بە چەندین کێشەی جەستەیی لە مرۆڤدا، لەوانە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، جەڵدەی دڵ، شەکرە، خەمۆکی و نەخۆشی لەبیرچونەوە (ئەلزایمەر).

بەپێی ماڵپەڕی"سلیپ فاوندەشن" لویس دی لێسیا پرۆفیسۆر لە زانکۆی ستانفۆرد کە یەکێکە لە ئەنجامدەرانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پڕێس رایگەیاند، "زیاد لە نیوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ و بەرەو سەرەوەیە کێشەی خەوتنیان هەیە."

بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە، لویس دی لێسیا و تیمە زانستییەکەی لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر ئەو مادە کیمیاوییەی مێشک بە هایپۆکرێتین ' hypocretin' ناسراوە و لەلایەن ئەو دەمارەخانانەی مێشک دروستدەکرێت کە دەکەوێتە ناو 'هایپۆسەڵەمەس' لە نێوان چاوەکان و گوێکان دا.

لە ساڵی ١٩٩٨، لویس دی لێسیا و کۆمەڵێک زانای تر بۆیان دەرکەوت ئەو مادە کیمیاییانە رۆڵێکی گرنگ دەبینن لە رێکخستنی بەئاگایی مرۆڤ.

زاناکان بۆ لێکۆڵینەوە نوێکە تاقیکردنەوەیان لەسەر کۆمەڵێک مشک کردووە، هەندێکیان تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ پێنج مانگ دابووە و بەراوردیان کردووە بەو مشکانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 22 مانگ دابووە، لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە ئەو مشکانەی تەمەنیان زیاتربووە، نزیکی ٣٨% مادەی کیمیایی (هایپۆکرێتین)ـیان لەدەستداوە.

بۆچی کەم خەوی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن زیاد دەکات؟

ئەو زانایانە دەڵێن هیواخوازن ئەم دۆزینەوەیە لە مشک یارمەتیدەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەری پزیشکی بۆ کەم خەوی لە مرۆڤدا.

ر.ئ