کەمی خوێ لە
جەستەدا لەوانەیە چەندین مەترسی و زیانی پێبگەیەنێت، بۆیە دەبێت بزانینت کەی جەستە
خوێی کەمە و چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە.
بەپێی ماڵپەری
العین، کەمی خوی بارێکی تەندروستییە بەسەر مرۆڤدا دێت و ڕێژەی سۆدیۆمی خوێن کەم
دەبێتەوە، نیشانەکانی کەمی لە خوێندا ئەمانەن:
١. هەستکردن بە
دڵتێکهەڵهاتن
٢. سەر ئێشەی
بەردەوام
٣. هەمیشە حەزت
لە خەوتنە
٤. بەردەوام هەستکردن
بە ماندوویەتی
٥. تێکچوونی
خەو و ئارەقکردنەوە
٦. کەشەنگ
بوونی ماسولکەکان
هۆکارەکانی
کەمی خوێ لە جەستەدا:
- تووشبوون بە
نەخۆشی جگەر.
- تووشبوون بە
نەخۆشی گورچیلە
- کێشەی
نەخۆشییەکانی دڵ
- بەکارهێنانی
ئەو دەرمانانەی بۆ میزکردن بەکاردەهێنرێن.
-تووشبوون بە
قەبزی قورس.
- خواردنەوەی
ئاوی زۆر لەکاتی وەرزشکردندا
- خواردنی
هەندێک دەرمانی تایبەت بە دژە خەمۆکی و ئازارشکێن.
ر.ئ