چوار خواردن دەبێت ژنان لە سەرەتای دووگیانیدا بیخۆن

PM:10:20:05/07/2022

2412 جار خوێندراوەتەوە

خۆراکی تەندروست یەکێکە لە گرنگترین شتەکان کە پێویستە ژنانی دووگیان پابەندی بن، هەربۆیە خانمی دووگیان، پێویستە گرنگی بە کوالێتی ئەو خۆراکە بدات و زیاتر وەرگرتنی هەندێک لە خۆراکەکان چونکە ئەوانە گرنگن بۆ جەستەی لەو ماوەیەدا.

بەپێی ماڵپەڕی "babycentre”. لە راپۆرتەكەدا كە بڵاوكراوەتەوە داوا لە خانمانی دووگیان دەكات لە سەرەتای مانگەكانی دووگیانیدا هەندێك خۆراك بخۆن، لەوانە:

١. زۆر خواردنی بەرهەمە شیرمەنییەکان وەک، شیر و پەنیر، بەڵام رێنمایی دەكرێت كە چەورییان كەم بێت، هەروەها ئەو... ئامانج لە خواردنی زیاتر بریتییە لە بەدەستهێنانی بڕی گونجاوی ڕۆژانەی کالیسیۆم و ڤیتامین D. ٢. خواردنی زۆرێک سەوزەی گەڵادارەکان، کە یەکێکە لە گرنگترین ئامۆژگارییەکان کە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ جەستە، هەروەها یەکێکە سەرچاوەخۆراکییە نایابەکان کە مادەی ریشاڵی تێدایە، بەم شێوەیە ئەگەری قەبزی توند کەمدەکاتەوە.

٣. میوە ترشەکان بخۆ، وەک پرتەقاڵ و ترێ و لیمۆ، بەو پێیەی بەهایەکی خۆراکی نایابی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە جەستە پێویستی پێیەتی، بۆیە خواردنی یەکێکە سەرچاوە باشەکان.

٤. گوێزی زیاتر بخۆ، رۆژانە مشتێك بخۆ، بەو پێیەی بەهایەكی خۆراكی نایاب و ناوازەن كە بەشدارییەكی زۆر دەكەن بۆ ئەوەی خانمی دووگیان هەموو ماددە خۆراكییەكان بەدەستبهێنێت بە خواردنی.

ر.ئ