ژنێکی بۆلیڤی
دەستگیرکراوە کە ئاوی کوڵاوی کردووە بەسەر مێردە خەوتووەکەیدا لەبەرئەوەی لە
خەویدا خەونی بە ژنێکی دیکەوە بینیەوە.
بەپێی ماڵپەڕی'
ئۆدیتی سێنترال'، ئەم رووداوە سەیرە لە شاری لا پازی وڵاتی بۆلیڤیا روویداوە، ژنی
دووەمی پیاوەکە کە شایەتحاڵ بووە، وتوویەتی کە مێردە ٤٥ ساڵەکەی لە خەویدا
خۆشەویستی بۆ ژنێکی دیکە دەربڕیەوە، بۆیە ژنەکەیچووە بۆ چێشتخانەکە و ئاوێکی کوڵاوی هێناوە و کردووەتی بە ناوچەی هەستیاری پیاوەکەیدا.
بەپێی
سەرچاوەیەک کە پۆلیسی ئەو ناوچەیە بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە خێرا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و ناوچە
هەستیارییەکەی لەگەڵ قۆڵ و پشتی پلە دوو
بووە.
ر.ئ