پسپۆرێکی تەندروستیی رایگەیاندووە، بەشێک لە
پیاوان بەهۆی هەڵە کڕین و بەکارهێنانی کەرەستەکانی تایبەت ئەگەری هەیە کەجەڵ بن،
هەر بۆیە گرنگە بزانن چ کەرەستەیەک بەکاردەهێنن.
سام سینکیر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست
وبەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی ئێست میدیکەڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی خراپ
بەکارهێنانی و کەرەستەی هەڵەوە بەشێک لە پیاوان رووبەڕووی کەچەڵبوون دەبنەوە،
جونکە هەدنێک لەو کەرەستانە وەک شامپۆ وکرێم و کەرەستەکانی تایبەت بە رێکخستنی قژ
ماددەی کیمیاییان تێدایە، کە زۆرینەی پیاوان پێیان وایە قژیان باش و جوان و بەهێز
دەکات بێ ئاگا لەوەی ئەو کەرەستانە کاریگەریی خراپیان هەیە، هۆکار بۆ زیادبوونی
کرێش و هەڵوەرینی قژەکە.
ئەو پسپۆرە وتوویەتی "بەشێک لە
کەرەستەکانی قژ رێکخستن لە % ١٥ بۆ ٢٥ ماددەی کیمیایی تێدایە، کە هەندێکیان زیان
بە رەگی قژەکە دەگەیەنن و هۆکارن بۆ وەرینی، ئەو ماددە کیمیاییانەش وەک کهولی
ئایزۆپرۆپیل و پرۆپیلین گلایکۆڵ کە هۆکارن بۆ وشکبوونی سەر و وەرینی قژەکە".
ئەو پسپۆرە روونیکردووەتەوە، زیادەرەویکردن
لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە کەرەستانە زیان بە بنبێخی قژەکە دەگەیەنێت و وەرین و
پچڕانی تاڵەکان زیاد دەکات.
سینکیر وتوویەتی "ئەوەی گرنگە بزانیت چی
بۆ قژت بەکاردەهێنیت و چۆن بەکاریدەهێنیت، هەر بۆیە گرنگە قسە لەگەڵ سەرتاشەکەت
بکە و جۆری کەرەستەکان و شیوازی بەکارهێنانیان بزانە"
لەکاتی کڕینی کەرەسەکانی قژدا بۆ ئەو ماددانە
بگەڕێ کە پێکهاتەی لۆریل سلڤات سۆدیۆمی تێدایە "SLS" یان
لۆریس سلڤاتی تێدایە " Laureth
Sulfate" کە بە
زۆری لە شامپۆدا هەیە و زەیت و پیسی قژ ناهێڵێت.
ئەو پسپۆرە لە کۆتایی رایگەیاندووە، باشترە
ئەو جۆرە کەرەستانەی قژ هەڵبژێریت کە پێکهاتەکانی سروشتین وەک زەیتی گوێزی هیندی،
لە هەمان کاتدا ئاگاداربە لە بەکارهێنانی کەرەستە زیانبەخشەکان و زۆر فشار نەخستنە
سەر بنبێخی قژ، چونکە زیان بە رەگی مووەکە دەگەیەنێت و بێهیزی دەکات و دەوەرێت.
ئ.ل