نۆ رێنمایی بۆئەوەی ببیتە کەسێکی گەشبین

PM:04:29:05/07/2022

2356 جار خوێندراوەتەوە

مێشک ئەندامێکی بەهێزە، هەموو جەستە کۆنترۆڵ دەکات، بەڵام پرۆسەی بیرۆکەکانت زیاتر کاریگەرە، ئەوە بیرۆکەکانتە کە دەریدەخات تۆ کێیت و چی دەکەیت.

ماڵپەڕی"العربیة" چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو سەبارەت بە بیرکردنەوەیەکی گەشبینانە کە یارمەتیتان دەدات لە نەرێنی بوون دووربکەونەوە و بە ئەرێنی بیربکەنەوە، بەم جۆرە:

١.بوەستە لە ووتنی "ناتوانم"، چونکە ئەگەر زۆر دووبارەی بکەیتەوە بڕوا بە خۆت دەهێنیت کە ڕاستە، لە بری ئەوە بڵێ "هەموو هەوڵێک دەدەم"، یاخود "چیم پێبکرێت دەیکەم".

٢ ئەو کاتەی هەستدەکەیت هەستە ڕووخێنەرەکان داگیرت دەکەن، زۆر لە خۆت بکە و جەخت لەسەر شتە ئەرێنییەکان بکەرەوە و نرخی شتەکان بزانە.

٣. لە هەڵەکانتەوە فێربە و بزانە هەموو کەس هەڵە دەکات.

٤. مەبە بە قوربانی، هەموو کەس بارودۆخی خراپی هەیە، هیواداربوون بەوەی کەسانی دیکە بەزەییان پێتدا بێتەوە و هیچ شتێک ناگۆڕێت.

٥. بەهانە بۆ ڕەفتارەکانت مەهێنەرەوە، چۆن دڵخۆشی وا ڕەفتار بکە.

٦. دەتوانیت یۆگا بکەیت، یاخود بڕۆیت بۆ مەلە.

٧. بابەتی ئەرێنی بخوێنەرەوە و دووربکەوەرەوە لە هەر شتێکی نەرێنی.

٨. سوپاسگوزاربە بۆ ئەو شتانەی لە ژیانتدا هەیە.

٩. یارمەتی کەسێکی هەژار بدە.