دینا هەواڵی جیابوونەوەی رادەگەیەنێت

PM:01:55:05/07/2022

304524 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند دینە رایگەیاند کە لەگەڵ بەهرامدا بڕیاری جیابوونەوەیان داوە و داوا لە هەوادارانی دەکات بەڕێزەوە ئەم بڕیارەیان قبوڵ بکەن.

دینە لە ستۆری لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، "دوای گۆڕینەوەی گفتوگۆیەکی هێمن و پێگەیشتوانە، من و بەهرام بڕیارە سەختەکەی جیابوونەوەمان دا".

هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەو بڕیارەی کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە رابردوو و داهاتووی یەکتر داومانە، بە پێویستمان زانی پێتانی رابگەیەنین و چاوەڕوانیشمان لە هەموو لایەك ئەوەیە کە بە هەمان شێوە لەسەر بنەمای رێز لێمانی قبوڵ بفەرموون".

دینە خەڵکی رانیەیە و یەکێکە لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر، چەند ساڵێکە دەرکەوتوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی جیاوازە، زیاتر لە ساڵێک بەر لە ئێستا هاوسەرگیریی لەگەڵ بەهرام کرد کە فۆتۆگرافەرە و پێشتر وێنەکانی بۆ گرتووە.


No description available.