چۆنییەتی ئامادەکردنی برنجی سور بە مریشک

PM:01:14:05/07/2022

1492 جار خوێندراوەتەوە

برنجی سوور شێوازی ئامادەکردنی جیاوازییەکی نییە لەگەڵ برنجی سپیدا، بەشێکی زۆر لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن و شێوازی ئامادەکردنی ئاسانە، دەتوانرێت بە سادەی یان لەگەڵ گۆشتی سوور یاخود گۆشتی مریشکدا ئامادە بکرێت.

لێرەدا چۆنییەتیە ئامادەکردنی برنجی سوور بە مریشک خراوەتەڕوو:

پێداویستیه‌كانی:

یەک مریشک سورەکراو

دوو پەرداخ برنج

سێ پەرداخ ئاوی گەرم

دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە

یەک سەلک پیازی جنراو

ڕۆن

خوێ بەپێی پێویست

زیرە و هێل بەپێی ئارەزوو

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

سەرەتا برنجەکە دەشۆرێتەوە و بۆماوەی ٣٠ خولەک لە ناو ئاودا دەخوسێنرێت.

ڕۆنەکە لەناو مەنجەڵێکدا لەگە پیازە جنراوەکە دەقرچێنرێت، دواتر ئاوە گەرمەکە لەگەڵ مریشکە سورکراوەکە و دۆشاوی تەماتە دەخرێنە ناو مەنجەڵەکەوە و بۆماوەی پێنج خولەک پێکەوە دەکوڵێنرێن.

دواتر برنجەکەی تێدەکرێت، تا ئابرنجەکە ئاوەکەی هەڵدەچنێت گڕی ئاگرەکە زیاد بێت، دوای ئاو هەڵچنینی برنجەکە ئاگرەکە کز دەکرێت و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاگر دەهێڵرێتەوە، لەگەڵ دۆ و سەوزە دەشتوانرێت شلەی فاسۆلیای بۆ ئامادەبکرێت، پێشکەش دەکرێت