پێستت بنەمای جوانیتە و بۆئەوەی بە سەرنجڕاکێشی دەربکەویت پێویستە گرنگی
بەردەوام بە پێستت بدەیت و بە پاکی و شێداری بیهێڵیتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "السومریة" ئاماژەی بە چوار هەنگاوی گرنگ
و ئاسان کردووە کە بە ١٥ خولەك جێبەجێ دەکرێن و کاریگەریی گرنگیان لەسەر پێست
دەبێت، بەم جۆرە:
١. یەکەمجار پێستت پاكبەرەکەوە بە پاککەرەوەیەکی زەیتی، دواتر بە شامپۆ
بیشۆ و مەساجی بکە بۆماوەی یەك خولەك، دواتر بە ئاو بیشۆ.
٢. دواتر پێستی روخسار و ملت تەقشیر بکە ئینجا بیشۆ و بە خاولییەك وشکی
بکەرەوە.
٣. ماسكی قوڕ یان ماسکی رەش بکە بە رۆخسارت و بۆماوەی ١٠ خولەك پێوەی
بهێڵە، تا ئەنجامی باشت دەست دەکەوێت.
٤. دواتر کرێمێکی شێدەرکەرەوە بەکاربهێنە کە لەگەڵ سروشتی پێستت و ملتدا
بگونجێت.