پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:31:05/07/2022

31512 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

دووربکەوەرەوە لە سەرکێشی و پڕۆژەی نوێ، دەکرێت ئەم ماوەیە تا ڕاددیەك لە بێهیواییدا بژیت و هەلێك لەدەست بدەیت بەڵام ڕێگە مەدە ئەم دۆخە بێتاقەتت بکات.

گا 20/4 - 20/5

پەیوەندیی وهاوڕێیەتیت باشتر دەبێت و لە ڕۆتین و شتی دووبارەی ڕۆژانەی ژیانت دەردەچیت، کەسانێکی بەتوانا دەناسیت و پەیوەندی نوێ دروستدەکەیت.

دووانە21/5 - 21/6

هەوڵبدە تا دەتوانیت لە فشار و دڵەڕاوکێ دووربکەویتەوە بۆ ئەوەی گرنگییەکی زیاتر بە تەندروستی دەروونی و جەستەییت بدەیت و هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

قرژاڵ22/6 - 22/7

کاتێکی باشە بۆ دەستپێکی کاری نوێ و گونجاوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەیت و بگەیت بەوەی کە دەتەوێت، مەوەستە و بەردەوام بە لە هەوڵدان چونکە ژیان دەڕوات و چاوەڕوانت ناکات.

شێر23/7 - 22/8

ئەمڕۆ هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت کە لەگەڵ کەسێکی نزیک و خۆشەویستتدا پەیوەندیت باشتر بکەیت کە ماوەیەکە لێی دووریت، بەڵام دەبێت خۆڕاگر بیت و بە ژیرانە مامەڵە بکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی چاوەڕوان نەکراودا دەژیت کە لە قازانجی تۆدا دەبێت، یەکێك لەو کەسانەی کە لە ڕابردوودا ڕەخنەی لێدەگرتیت ئێستا گرنگیت پێدەدات و ئارەزوو دەکات ببێت بە هاوڕێت.

تەرازوو23/9 - 22/10

ئارەزووی گەشتکردن دەکەیت و بیر لەوە دەکەیتەوە کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بکەیت کە قازانجی ماددی باشی بۆت دەبێت و لەڕێگەیەوە دەتوانیت کاری تایبەت بە خۆت دروست بکەیت.

دووپشك23/ 10-21/1

ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە و هەندێك بڕیاری گرنگ دەدەیت، بۆیە پێویستە بە وریایی و ژیرانە و لەسەرخۆ هەموو بریارێك بدەیت و ئارام بیت.

كەوان 22/11 - 21/12

دەزانیت کۆمەڵێك شت هەیە دەبێت ڕووبەڕووی ببیتەوە و لە ئەرکەکانت ڕاناکەیت، هەوڵبدە کاتەکانت بەباشترین شێوە ڕێكبخەیت و سوود لە وزە و چالاکی زۆرت وەربگریت بۆ بەجێهێنانی کارەکانت.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ گۆڕانکارییەك لە ژیانتدا ڕوودەدات کە واتلێدەکات دووبارە چاو بە هەندێك لە پڕۆژەکاندا بخشێنیتەوە، ئەمەش کاتی ئەوەت پێدەبەخشێت بتوانیت بڕیاری دروست بدەیت لەبارەیانەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ ئارامدەبیتەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، پڕۆژەیەك بەجێدەهێنیت و دەست بە کارکردن دەکەیت لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ و داوای هاوکاری دەکەیت لە یەکێك لە هاوپیشەکانت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هاوکاریکردنی جدی و دڵسۆزی خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان جێگیربێت و هەموو لایەنەکانی پەیوەندییەکەتان ڕونتر دەبێت لە جاران.