چۆن گرنگی بە پێستی چەور دەدەیت؟

PM:11:30:04/07/2022

14120 جار خوێندراوەتەوە

گرنگیدان بە پێستی چەور رۆتینێکی جدی و باشی دەوێت بۆئەوەی پێست تێكنەچێت و تووشی گرفت نەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە شەش هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ گرنگیدان بە پێستی چەور و چارەسەری گرفتەکانی، بەم جۆرە:

١. کۆتایی بە ماکیاژ بهێنە و بەباشی پێستت پاكبکەرەوە لە هەموو پاشماوەیەکی جوانکاری و ماددەی دیکە.

٢. دوای پاککردنەوەی پێستت بە زەیتی گوێزی هیندی بیسڕەرەوە.

٣. سەبار بدە لە پێستت دوای زەیتەکە بۆئەوەی کونیلەکانی دابخرێت.

٤. دژە خۆر لەبیر مەکە، چونکە پارێزگاری لە پێست دەکات و رێگە لە سووتان و زیان دەگەیەنێت.

٥. بڕی پێویستی ئاو بخۆرەوە و خواردنی تەندروست بخۆ و دووربکەوەرەوە لە چەورییەکان.