شەش نیشانە دەریدەخەن غودەی دەرەقی لاوازە

PM:10:36:04/07/2022

24732 جار خوێندراوەتەوە

غودەی دەرەقی "گلاندی دەرەقی" لاوازبوونی دەبێتەهۆی دەردانی بڕێکی کەمتر لە هۆڕمۆنەکان، کە بەرپرسە لە دەردانی هۆڕمۆنی (T3 - T4)، ئەوانیش یارمەتیدەرن لە میتاپۆلیزمی لەش، واتە گۆڕینی پێکهاتە خۆراکییەکان بۆ وزە و گەرمی، لاوازبوونیشی ئەرکەکە خاوتر دەکاتەوە.

لە هەواڵیکی "العربیة"دا ئاماژە بە شەش نیشانە کراوە کە دەریدەخەن غودەی دەرەقی لاواز و سستە، ئەوانیش:

١. زیادبوونی کێشی لەش:

بەهۆی ئەوەی هۆڕمۆنەکانی لەش بە باشی کرداری گۆڕینی خۆراک ئەنجامنادەن.

٢. ماندوێتی بەردەوام:

یەکێکە لە نیشانەکانی لاوازیی ئەو هۆڕمۆنانەی کە گلاندی دەرەقی لێی بەرپرسە.

٣. گرژبوونی پێست و کارەباییبوونی پێست و مووی لەش:

ساردی لە دەست و قاچەکان دروستدەبێت، یان هەست بە "مێروولەکردنی" قاچ و دەست دەکرێت، چونکە ئەو هۆڕمۆنانە ڕۆڵیان هەیە لە فراوانبوونی بۆرییەکانی خوێن، ئەمەش نیشانەیە بۆ باش نەگەیشتنی خوێن بۆ ئەو بەشانەی جەستە.

٤. هەڵوەرینی قژ و وشکبوونی پێست:

لەگەڵ زیادبوونی هەڵوەرینی قژ و وشکبوونی پێست، ڕەنگە هۆکارەکەی لاوازبوونی غودەی دەرەقی بێت، چونکە هۆڕمۆنەکانی ڕۆڵیان هەیە لە بەهێزبوونی ڕەگی مووی قژ.

٥.خەمۆکی

کاریگەریی هەیە لەسەر تێکچوونی میزاج و خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام، ئەمە لەکاتێکدا هیچ کێشەیەکیشی نییە.

٦.قەبزیی

قەبزیی بەردەوام بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک، لە هەفتەیەکدا سێ جار دابنیشیت و پیسایی ڕەق بووبێت و هەست بە ئازار بکەیت.