لەکاتی جیاوازی بیروڕا
و گفتوگۆی تونددا لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشت دەوێت چ هاوڕێ یان کەسی نزیک و خۆشەویست بێت،
پێویستە ئاگاداری قسەکانت بیت بۆ ئەوەی ئەو کەسە ئازیزەت لەدەست نەدەیت و دڵی نەشکێنیت.
ماڵپەڕی (Marriage) لە بابەتێکدا بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی
ڕاشیل بیسی نوسەر و راوێژکاری خێزانی لە بەریتانیا ئاماژەی بە ١٢ دەستەواژە کردووە
کە لەکاتی گفتوگۆی توندا بەکاریبهێنن بۆ لەدەستنەدانی خۆشەویستەکەت، ئەوانیش:
یەکەم: با سەرەتا قاوە
بهێنین.
دووەم: ڕێگە بدە شتەکە
بەو جۆرەی هەیە جێی بهێڵین.
سێیەم: با رێکەوتنێک بکەین.
چوارەم: پێشنیازی چی دەکەیت؟
پێنجەم: ڕێگە بدە لە شوێنێکی
تر گفتوگۆ توندەکەمان بکەین.
شەشەم: داوای لێبوردن دەکەم.
حەوتەم: با قسەبکەین لەبارەی
ئەوەی چیبکەن.
هەشتەم: با جاوەڕێ بکەین
بزانین چی روودەدات.
نۆیەم: من هەستی پێدەکەم.
دەیەم: ڕێگە تۆ ئێستا توڕەبیت
و میزاج نەبێت.
یانزدەیەم: چۆن دەتوانم
ئەم کێشەیە چارەسەر بکەم؟
دوانزدەیەم: با بەشێوەیەکی کاتی ئەم گفتوگۆیە بوەستێنین.
ئ.ل