خانمان لەدوای پێکهێنانی
ژیانی هاوسەریی دەپرسن کە چۆن بزانن دووگیانن بەبێ ئەوەی پێشوەختە پشکنین بکەن؟ چونکە
زانینی نیشانەکانی سەرەتای دووگیانبوون ئاسان نییە و هەندێک لە خانمان هەستی پێناکەن.
ماڵپەڕی سوپەر ماما لە
بابەتێکدا کۆمەڵێک نیشانەی خستووەتە ڕوو کە دەرەیدەخەن لە قۆناغی سەرەتایی دووگیانیدایت،
ئەوانیش:
یەکەم: هەستکردن ەبئازار
لە سەرەوەی سک بەتایبەت پێش سوڕی مانگانە.
دووەم: هەستکردن بە ئازار
لە سەرەوەی پشتدا.
سێیەم: هەستیاربوونی مەمکەکان،
وەک دروستبوونی ئازار یان ئاوسان و گەورەبوونی یاخود گۆرانی ڕەنگی.
چوارەم: زیادبوونی ڕێژەی
ئارەقکردنەوە
پێنجەم: رشانەوە و سەرگێژخواردن
و هەستکردن بە بێهێزی و دڵتێکهەڵاتن.
شەشەم: گۆڕانی میزاج وەک
گریان بەبێ هۆکار.
حەوتەم: هەستکردن بە خەواڵوی
بەردەوام
هەشتەم: بێزاربوون لە هەندێک
بۆن
نۆیەم: نەمانی ئارەزووی
سەرجێیکردن یاخود بێزکردنەوە لە مێردەکەت.
دەیەم: گۆڕانی ڕەنگی میز
و ناخۆشبوونی بۆنەکەی.
یانزەیەم: وەستانی سوڕی
مانگانە دیارترین نیشانەیەتی.
دوانزەیەم: هەستکردن بە
دەردراوی زەرد یان بوونی پەڵەی خوێن لە میزدا.
سیانزەیەم: زیادبوونی ڕێژەی
میزکردن
ئ.ل