ئەکتەری دیاری ئەمریکی تۆم کروز لە ٣ی ئایار یادی ٦٠ ساڵەی لەدایکبوونی
بوو، ئەمە لە کاتێکدا ئەم ئەکتەرە روخسار و جەستەی بە گەنجی ماوەتەوە و خاوەنی
جەستەیەکی رێکە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی Eat This, Not Thatی ئەمریکی
کە گرنگی بە بابەتی تەندروستیی و خۆراک دەکات، کۆمەڵێک زانیاریی لە بارەی سیستمی
خۆراکی تۆم کروزەوە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە تەنیا وەرزشکردن و سەرکوتن
بەسەر شاخدا بەس نییە بۆ مانەوەی جەستە و روخسار بە تەندروستی و گەنجی بەڵکو لە
پاڵیدا سیستمی خۆراکیش رۆڵیان دەبێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە ئاماژەی بە سیسیتمی
خۆراکی تۆم کروز کردووە.
یەکەم: خواردنی برژاو دەخوات و هەرگیز خواردنی سورەکراو ناخوات، تەنانەت
ئەو خواردنانەشی لە پلەیەکی گەرمی نزمدا دەکوڵێنرێن نایخوات، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی
بە خواردنی ماسی و شوکولاتەی رەش و شۆفان و برۆکلی و زەیتی زەیتوون و تەماتە و سپێناخ
دەدات.
دووەم: لە خواردنە دەوڵەمەندەکان بە کاربۆهیدرات دوردەکەوێتەوە، ماکەرۆنی
دەخوات بەڵام بڕی کالۆری بەرز نییە تەنیا ئەو برەی تێدایە کە جەستە پێویستییەتی،
چونکە کاربۆهیدراتی زۆر پرۆسەی پیربوون خێراتر دەکەن.
سێیەم: سوکە ژەمی تەندروست دەخوات، وەک توی وشک و چەرەسات.
چوارەم: شەکر ناخوات و گرنگی بەپرۆتین دەدات.
ئ.ل