خەمۆکی دایك لەکاتی دووگیانیدا چۆن کاریگەریی لەسەر کۆرپە دەبێت؟

PM:11:20:18/06/2022

5016 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە، ئەگەر دایکان لە ماویە دووگیان بوون یان پاش منداڵبوون تووشبووبن بە خەمۆکی ئەگەری هەیە منداڵەکەیان تووشی ڕووداو ببێت لە تەمەنی پێش چوونی بۆ قوتابخانە، ئەم مەترسییەش لەسەر کچان زیاترە بەراورد بە کوڕان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن" کۆمەڵێك پسپۆڕ ئاشکرایانکردوە، خەمۆکی دایك پەیوەندی هەیە بە ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە ڕووداوی نەخوازراو و ئەم حاڵەتەش زیاتر لە کچاندا بەدی دەکرێت.

ڕووداوەکانیش بریتین لە کەوتن، بەربوونەوە، سووتان، خنکان، ژەهراویبوون و ڕووداوی هاتووچۆ.

لەو بارەیەوە ئاماژەیان بەوە داوە، کاتێك دایکان تووشدەبن بە خەمۆکی کەمتر گرنگی بە ڕینماییەکانی پەروەردەی منداڵ دەدەن، کەمتر ئاگاداری منداڵەکەیان دەبن و لە بارودۆخە نا هەموارەکاندا ناتوانن بەخێرایی پارێزگاری لە منداڵەکانیان بکەن، ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە ڕووداوە نەخوازراوەکان زیاتر ببێت.

هەروەها، منداڵی ئەو دایکانەی کە تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر تووشی کێشە دەبن لە هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ دەورووبەریان، ئەمەش بەهەمان شێوە هۆکارە بۆ تووشبوونیان بە ڕووداوە نەخوازراوەکان.