حوکمەتی ناوەندی سەربازی میسڕ، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی مەدەنی، ئاهەنگێکی
هاوسەرگیری بە کۆمەڵیان بۆ ١٠٠ کچ و کوڕ رێکخست.
لە هەواڵێکدا کە ماڵپەری ئاڕتی عەرەبی، عەبد حافز کە وتەبێژی سەربازی میسڕە و رێکخەری ئاهەنگەکەیە،
لەسەر ئەم ئاهەنگە بە کۆمەڵە دەڵێت، کە ئەمە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و زیادکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە.
لە ئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک
نمایشی گۆرانی و هونەری پێشکەشکرا، هەروەها دیاری ماددی بەسەر هاوسەرانی هاوسەرگیریدا
دابەشکرا.
ر.ئ